ڕێكخراوی فێرسان بەردەوامە لە كۆبوونەوە و هەماهەنگیەكانی لەگەڵ سەرجەم ئەو شوێن و توێژانەی كە هاوبەشن لە ئامانجەكانی دا .
ئەمڕۆ ستافی دامەزرێنەری ڕێكخراو كە هەر یەك لە ( دیار جمیل ،هادی نجم الدین ، سارا تەحسین ، ئەسما جلال الدین ، ئاشنا یوسف ) كۆبوونەوەیەكی گرنگ و پێویستیان لەگەڵ بەڕێز دكتۆر سیروان عارەب ڕاگری كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت -زانكۆی سەڵاحەدین ئەنجامدا
لە میانەكەی كۆبوونەوەكەدا قسە لەسەر چەندین كارچاڵاكی كرا و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی بەشێك لە چاڵاكیەكان لە كۆلیژی ناوبراو تاوتوێی لەسەر كرا ، بەڕێزیان تەواوی ئامادەییان نیشاندا كە پشتوانی ڕێكخراوی فێرسان بكات ، لە داهاتوویەكی نزیك دا یەكەم چاڵاكیمان لە كۆلیژی ناوبراو دەست پێدەكات و دواتر سەرجەم كۆلیژەكانی زانكۆی سەڵاحەدین دەگرێتەوە ، بە ئامانجی خزمەت كردنی قوتابیانی زانكۆ

No comments:
Post a Comment